
مۆلیدەیەکی ئەهلی لە عێراق- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق هەوڵ دەدەن، بانگهێشتی وەزیری کارەبا بکەن، بۆ گفتوگۆ لەسەر قەیرانی کەمیی کارەبا و چارەسەرکردنی، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت بانگهێشتی سەرۆکوەزیرانیش دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئیبتیسام هیلالی، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند: "پێویستە لەکۆتایی ئەم هەفتەیە پەرلەمان دانیشتنێکی تایبەت لەسەر قەیرانی کارەبا ئەنجام بدات و میوانداریی هەر یەک لە سەرۆکوەزیران و وەزیری کارەبا بکات ".
لە لایەکی دیکەوە: سەباح سوبحی، پەرلەمانتاری عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "هەوڵێک لە لایەن بەشێک لە پەرلەمانتاران بە تایبەتی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ئارادایە بۆ میواندارییکردنی وەزیری کارەبا نەک سەرۆکوەزیران لە لایەن هەردوو لیژنەی دارایی و کارەبا و وزە لەپێناو گفتوگۆکردن لەبارەی قەیرانی کارەبا لە عێراق".
وێنە گەورەکە: سەرەڕای ئەوەی لە بودجەی گشتیی عێراق پارەیەکی زۆر بۆ کەرتی کارەبا تەرخان کراوە، بەڵام هاووڵاتییانی عێراق بە دەست کەمی کارەبا و لاوازیی سیستەمی کارەباوە دەناڵێنن، بەشێوەیەکی گشتی شارەکانی عێراق پشت بە کارەبای مۆلیدەی ئەهلی دەبەستن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت