
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی و یەشار گولەر
ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی عێراق وەک هەڵوێستێک بەرامبەر هێرشە ئاسمانییە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان بە وەزیری بەرگری تورکیای ڕاگەیاند: "دەستبردن بۆ سەروەریمان رەتیدەکەینەوە و نابێت خاکی عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان".
چیرۆکی سەرەکی: بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 06-02-2024 یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا بە سەردانێک گەیشتە بەغدا، سەرەتا لەگەڵ سەرۆککۆمار کۆبووەوە، دواتر سەردانی سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی کرد.
لێدوانی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەکە کە حکومەتی عێراق بڵاویکردووەتەوە، چەندین پرسی پەیوەیست بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا باسکراون و سوودانی بە یەشار گولەری ڕاگەیاندووە:
- ڕەتیدەکەینەوە دەست بۆ سەروەری عێراق ببرێت و ڕێوشوێن نەگیرێتەبەر بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکان لەنێو خاکی عێراق.
- رێگری لە بەکارهێنانی خاکی عێراق دەکەین بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
- گرنگە ئاسایشی سووریا پارێزراو بێت، لەبەر پەیوەستبوونی بە ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و تورکیا.
بۆچوونی بەرامبەر: لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری بەرگریی تورکیا دوو پەیامی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاگەیاندووە:
- ئارەزووی وڵاتەکەی نیشانداوە بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان و هاوکاریکردن لەگەڵ عێراق.
- رژدبوون لەسەر هەماهەنگی ئەمنیی هاوبەش لە بواری هەواڵگری و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
ئەمەش بزانە: بڕیارە هەر ئەمڕۆ یەشار گولەر سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 10 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
44 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





