
ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پەیەدە
ئاڤا نیوز
هاوسەرۆکی پەیەدە باس لە ڕژدبوونی ئیدارەی خۆسەری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژارنی شارەوانییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و دەڵێت: دەست بەو هەڵبژاردنەوە دەگرین.
وێنە گەورەکە: ساڵح موسلم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتیی سووریا (PYD) پابەندبوونی ئیدارەی خۆسەری نوێ دەکاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە سازکردنی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، کە بڕیارە مانگی ئابی داهاتوو دوای دووجار دواخستن بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجامدانی ئەم هەڵبژاردنە سەرەڕای پەرەسەندنی هەڕەشەکانی تورکیایە، کە هەڕەشەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ دەکات و ئەمریکاش پێیوایە لەم هەنگاوە پەلە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ساڵح موسلیم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی شەرقییە دەڵێت: " واشنتن ڕەخنەی گرت و بە ئێمەی گوت مەرجەکان لە ناوچەکانی ئێوەدا بەردەست نین، هەر هەڵبژاردنێک دەبێت بەپێی بڕیارنامەی نێودەوڵەتی 2254 بێت، دەزانین ئەمریکا دیدگای بۆ تورکیا هەیە و نایەوێت نێوانیان تێکبچێت چونکە ئەندامن لە ناتۆ".
زانیاریی زیاتر: موسلیم دووپاتی کردەوە نیازی جیابوونەوەیان لە سووریا نییە، هەڵبژاردنەکە لە چوارچێوەی ڕێکخستنی کاروباری ناوخۆیی لە ناوچەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی هێزە ئاساییەکانی سووریا دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 47 خولەک لەمەوپێش
کامکاران بە کۆنسێرتێکی گەورە دەگەڕێنەوە سلێمانی
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی نەوت واژۆ کرا
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەکی ئەمریکی لەبارەی ئۆتیزم زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
21 ئەیلوول
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 ئەیلوول
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
21 ئەیلوول
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: داعش لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە 153 هێرشی ئەنجامداوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا