
حاجییان بۆ خۆپاراستن لە گەرما چەتر بەکاردەهێنن
ئاڤا نیوز
حكومەتی سعودیە ڕایگەیاند، لە وەرزی حەجی ئەمساڵ زیاتر لە هەزار و 300 حاجی گیانیان لەدەستداوە، كە %83 یان بە ڤیزەی جۆراو جۆر گەشتی ئەو وڵاتەیان کردووە.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن و 800 هەزار کەس بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج سەردانی سعودیەیان کردبوو، بەشێک لەوانەی لە ڕێگەی ڤیزەی ساڵی و جۆراو جۆرەوە گەشتی ئەو وڵاتەیان کردبوو گیانیان لەدەستدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەهد بن عەبدولڕەحمان جەلاجل، وەزیری تەندروستیی سعودیە ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی لە وەرزی حەجی ئەمساڵ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە هەزار و 301 کەس، 83٪یان ئەو حاجییانەن کە هەڵگری ڤیزای جۆراو جۆر بوونە.
زانیاریی زیاتر: وەزیری تەندروستیی سعودیە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی سعودیە قسەی کردووە، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە "ئەو حاجیانەی بێ مۆڵەت هاتوون، پابەند نەبوون بە هۆشیاری و ڕێگەی دوورو درێژیان بڕیوە بێ ئەوەی شوێنی مانەوەیان هەبێت، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی تووشی فشاری گەرما و نەخۆشی درێژخایەن ببن.
لە لایەکی دیکەوە: بە گوتەی وەزیری تەندروستی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی ئەوەی ناسنامەیان پێ نەبووە، کاتی ویستووە تاوەکو بناسرێنەوە.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە