ئەمریکا: خۆشحاڵین بە کەمبوونەوەی بەرچاوی پێشێلکارییەکانی ئازادیی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 7 شوبات

لۆگۆی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر
ئاڤا دیجیتاڵ
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "ئەمریکا خۆشحاڵە بە کەمبوونەوەی بەرچاوی پێشێلکارییەکانی ئازادیی ڕاگەیاندن."
چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی سەردانیکردنی ستافی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر بۆ نووسینگەی دوو دەزگای میدیایی دەرەکی، باسی ئازادی ڕادەربڕین و ژینگەی کاری ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان کرا.
بۆچی گرنگە: کەمبوونەوەی پێشێلکارییەکانی ئازادیی ڕاگەیاندن، دەبێتە هۆی ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ کاری ڕاگەیاندن و بە یەکێک "لە گرنگترین پێوەرەکانی دیموکراسیش" دادەنرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆشحاڵە بە کەمبوونەوەی بەرچاوی پێشێلکاریەکانی ئازادیی ڕاگەیاندن و پشتیوانی لە ژینگەیەک دەکات تێیدا ڕۆژنامەوانان بتوانن بە ئازادانە کاری خۆیان بکەن بەبەبێ ترس لە چاوترساندن، هەراسانکردن و جیکاری لەسەر بنەمای ئینتیمای حزبی".
لێدوانە فەرمییەکان:
•کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیەندکاران بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.
•نامیق هەورامی، گوتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بۆ ئاڤا نیوز گوتی: وەک وەزارەتی ڕۆشنبیری هەمیشە هەوڵمانداوە لە دابینکردنی زەمینەیەکی باش و سەلامەت بۆ ڕاگەیەندکار و میدیا بەگشتی و هەمیشە پێداگیری لە مافەکانیان دەکەین و دڵخۆشین بەو بەرەوپێشچوونەی لە بوارەکەدا بەدی دەکرێت.
باکگراوند: ساڵی 2022 ڕۆژنامەنووسان ڕووبەڕووی 431 پێشێلکاریی بوونەتەوە، بەراورد بە ساڵی 2023 بەڕێژەی 42% کەمی کردووە کە 249 پێشێلکاریی بووە. ساڵی 2022 ڕۆژنامەنووسان 64 جار دەستگیرکرابوون و بەراورد بە ساڵی 2023 بەڕێژەی 42% کەمی کردووە کە لەو ساڵەدا 37 ڕۆژنامەنووسان دەستگیرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت