
سەیدۆ خەیری، قایمقامی نوێی شنگال. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، پۆستە ئیدارییەکانی قەزا و ناحیەکان یەکلا کرانەوە و کەسێکی سەر بە سەر بە حەشدی شەعبی و نزیک لە پەکەکە بووە قایمقامی شنگال.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد کیکی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ئاڤا نیوزی گوت: پرۆسەکە دوو خاڵی نایاسایی تێیدابوو و دژ بە پەیڕەویی نێوخۆیی بوو، یەکێکیان پێویست بوو ناوەکان لەلایەن پارێزگارەوە پێشکەش بکرێن و دووەمیش 48 کاتژمێر پێشوەختە دیاری بکرێت، هەردووکیان جێبەجێ نەکران.
زانیاریی زیاتر: سەیدۆ خەیری، ئەو کەسەی کراوە بە قایمقامی شنگال، سەر بە حەشدی شەعبی و نزیک لە پەکەکەیە، یەکێتیش دەنگی پێداوە.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: پێشتر ئاڤا نیوز ئاشکرای کردبوو، پۆستەکانی قایمقامی شنگال و ناحیەی قەیراوان بۆ حەشدی شەعبی دەبن، لە بەرامبەر ئەوە لە مەخموور پۆستی قایمقام و ناحیەکانی سنونێ و گرعزێر بە یەکێتی دەدرێت.
قووڵتر: پارتی و نەینەوا لیئەهلیها، بەشداری دانیشتنەکە نەبوون، یەکێتی و حەشدی شەعبی و لایەنگرانی بەزۆرینە هەموو پۆستەکانی یەکە ئیدارییەکانی سنووری نەینەوایان لەنێوان خۆیان دابەش کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 چرکە لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
38 چرکە لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت