
یاسر حوسێنی، پەرلەمانتاری عێراق
ئاڤا دیجیتاڵ
دوای سزاکانی ئەمریکا بۆسەر بانکەکان، حکومەتی عێراق داوای لابردنیان دەکات و پەرلەمانتارێکیش پێیوایە، هۆکارەکەی سیاسییە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ژمارەیەک بانکی عێراقی سزاداوە؛ حکومەتی عێراق داوا دەکات چاو بەو سزایانە بخشێنرێنەوە، چونکە پێیوایە بەلابردنی ئەو سزایانە، سەقامگیری لە بازاڕی دراوی عێراقیدا دروستدەبێت.
بۆچی گرنگە؟ سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو بانکە عێراقییانە، کاریگەریی نەرێنی لەسەر دۆخی ئابووریی عێراق هەیە و حکومەتیش هەوڵدەدات کۆنترۆڵی بەرزبوونی نرخی دۆلار بکات. ئەگەرهاتوو چاودێری وردیی بانکەکان بکرێت و هیچ پێشێلکارییەکی نوێ تۆمار نەکرێت، ئەمریکا متمانەی زیاتری بە بانکەکان دەبێت و بەمەش، سزاکانی سەر ئەو بانکانە سووک دەبن.
لێدوانی فەرمی: "هەندێک لە دامەزراوە داراییەکان کە سزایان بەسەردا سەپێنراوە، پارە سپی دەکەنەوە. هەندێک بانک هەن، کاری خۆیان بە ڕێکوپێکی ناکەن، بەڵام سزاکانی ئەمریکا سیاسین نەک پێشێلکردنی ڕێنماییەکان" یاسر حوسێنی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئابووری، پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی عێراق وای گوت.
باکگراوند: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزای بەسەر حەوت بانکی عێراقیدا سەپاندووە و پێشتریش 14 بانکی دیکەی سزاداوە؛ ڕۆژی دووشەممە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد و داوای لابردنیانی کرد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی یاسایی چارەنووسی دادگای فیدراڵی بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پلانی گشتگیر بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتیی بازرگانیی خۆی دادەڕێژێت