سەرۆک بارزانی و سوودانی پرسی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 3 تەممووز

سەرۆک بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق، یەکلاییکردنەوەی پرسی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووکە. وا بڕیارە دوای ئەو کۆبوونەوەیە، سوودانی سەردانی کەرکووک بکات و لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن کۆببێتەوە.
وێنە گەورەکە: سێ کۆبوونەوە بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی لە بەغدا بەڕێوەچوون و سەرجەمیان بێ ئەنجام بوون، لە چەند ڕۆژی داهاتوو سوودانی بۆ کردنەوەی وێستگەی کارەبای دووبز سەردانی پارێزگاکە دەکات و لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیش کۆدەبێتەوە.
ئەمەش بزانە: ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی سەردانی بەغدا دەکات و سەرکردەی زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەبینێت، پێکنەهێنانی حکومەتی خۆجێیی پارێزگای کەرکووک، دۆسیەی شنگال، کێشەی زەویوزاری ناوچە دابڕرێنراوەکان بەشێکن لەو تەوەرانەی کە لە کۆبوونەوەکان باسیان دەکات، یەکەم کۆبوونەوەشی لەگەڵ سوودانی دەبێت.
لێدوانە فەرمییەکان: حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت، "هەنگاوەکان ئەرێنین و لایەنەکان لە تێگەشتنی هاوبەش و ڕێککەوتن نزیکن."
ئیسماعیل حەدیدی، ئەندامی هاوپەیمانیی عەرەبی بۆ ئاڤا نیوز گوتی: "دەمانەوێ پۆستەکە لای عەرەب بمێنێتەوە، بە پێشنیازی دوو ساڵ بە دوو ساڵیش ڕازین."
قەحتان وەنداوی، بەرپرسی لقی کەرکووکی بەرەی تورکمانی بۆ ئاڤا نیوز دەڵێت،:"سوورین لەسەر بۆچوونی خۆمان و دەبێت پۆستی پارێزگار بە شێوازی خول لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکان بێت."
بۆچی گرنگە: حەوت مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق تێدەپەڕێت، کەرکووک تاکە پارێزگایە حکومەتی خۆجێیی پێکنەهێناوە. کورد زۆرینەی کورسییەکانی پارێزگای کەرکووکی بەدەستهێناوە، چاوی لە وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگارە، کە لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 لەدەستی داوە.ا
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە