"فەزاییەکان"ی حەشدی شەعبی؛ خەرجی ساڵانەیان لە بودجەی عێراق نزیکەی 1 ملیار دۆلارە
- عێراق
- 2024-02-07

ئاڤا دیجیتاڵ
بەپێی بەدواداچوونێکی رۆژنامەوانی ئاڤا نیوز نزیکەی 82 هەزار چەکدار لە نێو حەشدی شەعبیدا بە وەهمی ناونووسکراون, کە لە شەقامی عێراقییدا بە "فەزاییەکان" ناسراون، واتە ئەو کەسانەی موچە وەردەگرن و هیچ بوونێکیشیان نییە. هەر یەکێک لەو چەکدارە "فەزاییانە" موچەی مانگانەیان 1 ملیۆن و 250 هەزار دینارە کە دەکاتە نزیکەی 1000 دۆلار، بەوشێوەیە مانگانە لە بودجەی عێراق 82 ملیۆن دۆلار لەلایەن بەرپرسە باڵاکانی حەشدی شەعبییەوە وەردەگیرێت، کە ساڵانە دەگاتە 984 ملیۆن دۆلار.
وێنە گەورەکە: رۆژی 26ی تشرینی دووەمی 2016 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ دوای بایکۆتی لایەنە سونیەکان، یاسای ژمارە 40ی دەستەی حەشدی شەعبی پەسەندکرد. بەوەش یاساکە ئەو دەرگای کردەوە کە بەبێ هیچ چاودێرییەک ژمارەی چەکدارانی حەشدی شەعبی تۆماربکرێن.
هەتا ئێستا ژمارەی دروست و راستەقینەی چەکدارانی حەشدی شەعبی نازانرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بە پێی لێدوانێکی رۆژنامەوانی فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ژمارەی کارمەندو چەکدارانی حەشدی شەعبی بەسەرجەم گروپە جیاوازەکانییەوە لە ساڵی 2023دا گەیشتە 200 هەزار چەکدار. بەڵام راپۆرتێکی پەیمانگەی واشنتۆن بۆ توێژینەوە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی نزیک، ژمارەی راستەقینەی کارمەندو چەکدارانی حەشدی شەعبی بە 238 هەزار چەکدار دەخەمڵێنێت.
بۆچی گرنگە: یاسای ژمارە 40ی حەشدی هیچ سیستمێکی دیارینەکردووە بۆ شێوازی زیادکردن و دامەزراندنی کارمەندی نوێ لە نێو هێزەکانی حەشدی شەعبییدا، هەربۆیە بە ئاسانی دەتوانرێت ژمارەی وەهمی بۆ ئەو هێزانە زیادبکرێت.
بەپێی بەدواداجوونێکی ئاڤا نیوز ژمارەی چەکدارە وەهمییەکانی نێو حەشدی شەعبی بە 82 هەزار چەکدار دەخەمڵێنرێت، کە بە زمانی شەقامی عێراقی بە "فەزاییەکان" ناسراوە. واتە مانگانە لە بودجەی عێراق 82 ملیۆن دۆلار بە "گەندەڵی" لەلایەن بەرپرسە باڵاکانی حەشدی شەعبییەوە وەردەگیرێت، کە ساڵانە دەگاتە 984 ملیۆن دۆلار.
ئەوە لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوە تۆمەتبار دەکات کە لیستی موچەکەی ناوی وەهمی تێدایەو بەوپاساوەش گرفت بۆ پێدانی موچەی کارمەند و فەرمانبەرانی راستەقینەی هەرێمی کوردستان دروست دەکات.
چیرۆکە سەرەکییەکە: رێژەی زیادبوونی چەکدارانی حەشدی شەعبی لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا ساڵانە 20٪ بووە، لە کاتێکدا رێژەی زیادبوونی کارمەندانی وەزارەتی بەرگری 6٪ و وەزارەتی ناوخۆ 3٪ بووە.
خەرجی حەشدی شەعبی لە بودجەی گشتی سێ ساڵەی عێراقدا (2023_2025)، ساڵانە 3 ترلیۆن و 700 ملیار دینارە، کە دەکاتە 2 ملیارو 700 ملیۆن دۆلار. ئەوەش زیاترە لە بودجەی وەزارەتەکانی دەرەوەو رۆشنبیری و وەرزش و لاوان.
ئەمەش بزانە: جگە لەو بودجە "گەورەیەی" لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە بۆ حەشدی شەعبی دابیندەکرێت، لەئێستادا ئەو هێزە سەرقاڵی بونیادنانی سەرمایەی تایبەت بەخۆیەتی لەرێگەی کاری وەبەرهێنانەوە. بۆ ئەو مەبەستە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی عێراق خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ حەشدی شەعبی، ئەویش کۆمپانیای "ئەلموهەندیس"ە، کە لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە رێگەپێدانی یاسایی پێدراوەو لەسەر بودجەی گشتی عێراقیش بڕی 70 ملیۆن دۆلاری پێبەخشراوە، وەکو سەرمایەی بنەرەتی کۆمپانیاکە.
بۆ زانیاری زیاتر ئەم بەدواداچوونەی ئاڤا نیوز بخوێنەرەوە (خوێندنەوەی 6 خولەک دەخایەنێت)
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 3 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
37 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





