باڵیۆزی ئێران لە عێراق: سەرۆک بارزانی وەک سەرکردەیەکی گەورە ڕۆڵێکی گرنگی لە پڕۆسەی سیاسیدا هەیە
- ڕاپۆرت
- 5 تەممووز
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەگرنگییەوە لە سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا دەڕوانێت و هیوای خواست سەردانەکە ببێتە هۆکاری چارەسەکردنی کێشە هەڵپەسێرداوەکان و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانی 3 و 4ی تەممووزی 2024، سەرۆک بارزانی بە سەردانێک لە بەغدابوو، لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەی ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی هەبوو، لەنێویاندا لەگەڵ محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە عێراق کۆبووەوە، جگە لە چەند پرسێک، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد.
لێدوانی فەرمی: محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لەبارەی گرنگی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "هیوادارم سەردانەکەی ببێتە هۆکارێک بۆ یەکلاکردنەوەی زۆرێک لە دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوکات ڕۆڵی هەبێت لە چارەسەرکردنی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق".
بابەتی ستراتیژی: محەمەد کازم ئال سادق، ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: سەردانەکەی کاک مەسعود هاوکار دەبێت لە بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و کولتووری و سیاسی و ئەمنییەکان، کێشەیەکی تایبەت لەنێوان ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستاندا نییە، تەنیا کێشەیەکی ئەمنی هەبوو کە ئەویشمان لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی ئەمنی چارەسەر کرد و ئەنجامی باشی هەبوو و بە ئاراستەیەکی دروستیشدا دەڕوات.
خاڵی ئەرێنی: سەبارەت بە بە پێگەی و ڕۆڵی سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: بەڕێز مەسعود بارزانی سەرکردەیەکی گەورە و گرنگە لە عێراق، ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە پڕۆسەی سیاسی. بە سروشتی خۆی ئەم سەردانە هاوکار دەبێت لە چارەسەرکردنی هەندێک بابەت، هاوکات کاریگەریی ئەرێنیی باشیشی دەبێت.
لەلایەکی دیکە: دوای کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ئێران لە عێراق بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، هەردووکیان بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد و سەرۆک بارزانیش ئامانج و هۆکاری سەردانەکەی بۆ بەغدا بۆ باڵیۆزی ئێران خستەڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نەتەنیاهۆ دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشەکەی ئەمریکای پشتڕاستکردەوە و هەڕەشە دەکات: دەتانکەینە ئامانج
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
- ڕاپۆرت
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای مۆڵەتەکەی ترەمپ؛ ئێران چ بڕیارێک لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەدات؟
- ڕاپۆرت
- 20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟