
دیمەنێک لە خۆپێشاندانی لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەغدا، وێنە: AFP
ئاڤا دیجیتاڵ
بەهۆی هێرشی ئەمشەوی ئەمریکا بۆ سەر بەغدا و خۆپێشاندانی لایەنگرانی حەشدی شەعبی، سەرجەم ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا داخران.
چیرۆكی سەرەكی: لە درێژەی کاردانەوەکانی ئەمریکا وەک تۆڵەی کوژرانی سێ سەربازەکەیان لە ئوردن، ئەمشەو بە درۆن ئۆتۆمبێلێکی حەشدی شەعبی لە بەغدا کردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو سەرکردەی کەتائیبی حیزبوڵڵای حەشدی شەعبی و دوو چەکدار کوژران.
ڕاستەوخۆ دوای هێرشەكە سەدان لایەنگری حەشدی شەعبی لە شوێنی تەقینەوەكە دەستیان بە خۆپێشاندان کرد و دواتر بە گوتنەوەی دروشم دژی هێزەكانی ئەمریكا بەرەو باڵیۆزخانەی وڵاتەکە ڕۆشتن، بەوهۆیەشەوە رێككاری ئەمنیی تووند گیرایەبەر و سەرجەم ڕێگاکانی چوونە نێو ناوچەی سەوزی بەغدا داخران.
لێدوانی فەرمی: فالح فەییاز، بەرپرسی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند؛ "بەئامانجگرتنی حەشدی شەعبی یاریكردنە بە ئاگر".
باكگراوند: هێرشەکە لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێک پێش ئێستاش ئەمریکا 85 بنکە و بارەگای گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی لە سووریا و عێراق بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە دەیان چەکدار کوژران و بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 3 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
37 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





