
ئاڤا دیجیتاڵ
چەند توێژەرێكی ئەمریكی و ئەوروپی ڤاکسینی كۆڤید-19 پەرەپێدەدەن و بەكاریدەهێنن بۆ چارەسەر و بەرەنگاربوونەوەی شێرچەنجە.
وێنەگەورەكە: دوای ئەوەی ڤاكسینی كۆڤید-19 دۆزرایەوە و وەک رێگریکەر لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاریکرا، لە مانگی کانوونی دووەمدا کۆمپانیای مۆدێرنای بایۆتەکنەلۆژیای ئەمریکی گوتی: "ڤاکسینێکی كۆڤید-19 پەرەپێدەدەن كە دەتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ چارەسەری شێرپەنجە.
پێدراوە ڕاستییەكان: زاناكان ڤاكسینی كۆڤید-19 دەخەنە ژێر مایكرۆسكۆپەوە، دەستكاری "ئێم ئاڕ ئێن ئەی" لە ناوكی ڤایرۆسەكەدا دەكەن، بەم شێوەیەش دەبێتە بەشێک لە بەرگری بۆ هەندێک نەخۆش ”میلانۆما” واتا ئەو نەخۆشییانەی لە شێوەی شێرپەنجەییدان.
ژمارەكان وادەڵێن: بەپێی توێژینەوەكان، ڤاكسینە دەستكاریكراوەكە تاقیكراوەتەوە لەسەر سەدان تووشبوو ،دەركەوتووە %44 نەخۆشییەكە چارەسەر دەكات و كاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت كە بەكاردەهێنرێت لەگەڵ دەرمانەكانی دیكەی بواری شێرپەنجەدا.
لێدوانە فەڕمییەكان: ستیفان بانسێل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مۆدێرنا دەڵێت: ئەو تاقیکردنەوە کلینیکییەی کە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای دەرمانسازی مێرک کە بنکەکەی لە نیوجرسییە کراوە، هەنگاوێکی سەرەکییە لە بەکارهێنانی چارەسەری شێرپەنجە.
سەرچاوە: تەندروستیی عێراق

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 18 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ئێران مافى خۆیەتى وزەى ئەتۆمى بۆ مەبەستى ئاشتىی بەکاربهێنێت
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
22 کەس بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە ئێران دەستگرکران
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
جەی دی ڤانس: بڕیاری ترەمپ لە بەرژەوەندیی ئەمریکا دەبێت