
نێچیرڤان بارزانی و مەسعود پزیشکیان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران بە تەلەفۆن قسەیان کرد و جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران کردەوە.
وێنە گەورەکە: مەسعود پزیشکیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بە سەرۆککۆماری ئێران هەڵبژێردرا، ئێواره‌ى ڕۆژی چوارشه‌ممه 10-07-202 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پيرۆزبايى له مه‌سعود پزيشكيان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌رک و بهپرسياريهتييهكهياندا بۆ خواست.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نێوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی، ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستان و گه‌له‌كه‌ى دووپات كرده‌وه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌نديى دۆستانه‌ی له‌مێژينه و هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و دراوسێيهتيى باش كه ببێته هۆكارى به‌ره‌وپێشچوونى هه‌ردوو گه‌ل و وڵات.
زانیاریی زیاتر: نێچيرڤان بارزانى لە پەیوەندییەکەدا دڵنيايى ده‌ربڕى له‌وه‌ى كه "سهركردايهتيى سەرۆک پزيشكيان ده‌بێته هۆى قووڵكردنه‌وه‌ى دۆستايهتيى هه‌ردوولا و وه‌ک له دوا ديداردا له‌گه‌ڵ ڕابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، په‌رۆشيى هه‌رێمى كوردستانى نيشان دا بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش له‌پێناو داهاتوويهكى باشتر بۆ هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها بۆ ئاشتى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: مه‌سعود پزيشكيان، سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، وێڕاى خۆشحاڵى، سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايی نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و جه‌ختى له خواستى كۆمارى ئيسلاميى ئێران بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به په‌يوه‌نديى دۆستانه و دێرينى گه‌لانى ئێران و كۆمارى ئيسلامى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





