
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
دوای دیدار و کۆبوونەوە ڕانەگەیێنراوەکانی نێوان ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لە حەنانە و بەغدا، ڕەوتەکە ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە بۆ گەڕانەوە بۆ پرۆسەی سیاسیی و هەڵبژاردن.
وێنە گەورەکە: لە ناوەڕاستی حوزەیرانی 2022 لەسەر داوای موقتەدا سەدر هەر 73 پەرلەمانتارەکەیان نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە سەرۆکی ئەوکاتی پەرلەمان کرد و دوای چەند ڕۆژێکیش سەدر کشانەوەی خۆی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق راگەیاند.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی نزیک لە سەدر بۆ میدیای عێراقی ئەوەی ئاشکرا کردووە "نزیکەی دوو مانگە کۆبوونەوە و دیدارە سیاسییەکانی نێوان سەرکردایەتیی ڕەوتی سەدر و ئەوانەی بەرپرسن لە دۆسیەی سیاسی و هەڵبژاردن بەردەوامە و چەندین کۆبوونەوە بە شێوەی ڕانەگەیێنراو لە نەجەف و بەغدا کراون."
زانیاریی زیاتر: سەدر و ڕەوتەکەی هەموو ئامادەکارییەکانیان لە پێناو گەڕانەوەیان بۆ نێو پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردن تەواو کردووە، گەڕانەوەکەش بەشێوەی قۆناغ بە قۆناغ دەبێت و سەرەتا لەلایەن ساڵح محەممەد عێراقی وەزیری سەدرەوە پشتیوانی دەکرێت و دواتر خودی سەدر".
باکگراوند: دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ساڵی 2021 کرا و هەڵبژاردنی داهاتووش بڕیارە لە ساڵی 2025 بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ستارمەر: لە نزیكترین كاتدا ئێران دەگەڕێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەبارەی مووچەخۆرانی کوردستان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
BP کارمەندەکانی لە کێڵگە نەوتییەکانی باشووری عێراق دەکشێنێتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەکانی بەرەی مقاوەمە کۆدەبنەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدەن
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەسرە دەستیان پێکردەوە