
بەڕێوەچوونی عاشورا و خۆپێشاندان
ئاڤا نیوز
هاوشان لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی چلهی ماتهمینی ئیمام حوسێن و عاشورا، لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق بەهۆی پچڕانی بەردەوامی کارەبا خۆپێشاندانە و هاووڵاتیان ڕژاونەتە سەر شەقامەکان.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ سەرووی 50 پلەی سیلیزی، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی لە بەشێک لە شارەکانی عێراق بۆ 10 تاوەکو 11 کاتژمێر کەم بووەتەوە و کارەبا بەشێوەی پچڕپچڕ دەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لە بەشێک لە پارێزگا شیعە مەزهەبەکانی عێراق ڕێوڕەسمی چلهی ماتهمینی ئیمام حوسێن و عاشورا بەڕێوە دەچێت، لە بەشێک لەو پارێزگایانە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو کراوەتە پشووی فەرمی.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرامبەر نەبوونی کارەبا و پچڕانی بەردەوامی کارەبا، بە دەیان خۆپێشاندەر لە پارێزگاکانی دیوانییە و نەجەف و چەند شوێنێکی دیکە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و لە ناوەڕاستی شەقامەکان ئاگریان کردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە قەزای شامییە لە پارێزگای دیوانییە بەهۆی پچڕانی بەردەوامی ئاو و کارەبا و خراپیی خزمەتگوزارییەکان خۆپێشاندانە، هاوکات لە ناحیەی حەیدەری لە پارێزگای نەجەف بەهۆی نەبوونی کارەبا خۆپێشاندەران هەوڵیاندا هەڵبکووتنە سەر فەرمانگەی کارەبای شارەکە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ستارمەر: لە نزیكترین كاتدا ئێران دەگەڕێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەبارەی مووچەخۆرانی کوردستان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
BP کارمەندەکانی لە کێڵگە نەوتییەکانی باشووری عێراق دەکشێنێتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەکانی بەرەی مقاوەمە کۆدەبنەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدەن
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەسرە دەستیان پێکردەوە