ساتی کردنەوەی پرۆژەی بەستنەوەی هێلی کارەبای نێوان عێراق و تورکیا لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بۆ دابینکردنی کارەبای پێویست بۆ هاووڵاتییان بە تایبەتی لە وەرزی هاویندا، عێراق کارەبا لە تورکیا هاوردە دەکات.
وێنە گەورەکە: عێراق بە کردنەوەی هێڵی بەستنی کارەبا لەگەڵ تورکیا، 300 مێگاوات کارەبا بۆ پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین و کەرکووک دابین دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هێڵی بەستنی کارەبای نێوان عێراق و تورکیا کردەوە لە ڕێگەی وێستگەی کەسک لە خۆرئاوای موسڵ بە توانای 300 مێگاوات.
لە لایەکی دیکەوە: لەمیانەی کردنەوەی پرۆژەکە، سوودانی گوتی، لە کۆتایی ئەمساڵدا پرۆژەی بەستنەوەی کارەبا لەگەڵ کوێت و سعودیە تەواو دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆژەی هێڵی بەستنی کارەبای نێوان عێراق و تورکیا لە ساڵی 2004ــەوە ڕاگیراوە، وەزارەتی کارەبا لە مانگی ئایاری ڕابردوو بەمەبەستی بەکارخستنی ڕێکەوتنێکی نوێی لەگەڵ تورکیا واژۆ کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت