
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بڕیاری داوە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەربژێر نەکات و بکشێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بایدن پێشتر گوتبووی ئەگەر پزیشکەکانم پێم بڵین تەندروستیم باش نییە، ئەوا لە بەربژێربوون بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا دەکشێمەوە.
وێنە گەورەکە: ئەم بڕیارە دوای بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕەزایەتییەکان دێت لە دژی خۆبەربژێرکردنی بایدن تایبەت لەلایەن دیموکراتەکان، ئەم ڕاگەیاندنە دوای هەڵسەنگاندنی دۆخەکە بوو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیدارەکەی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ئەو نووسراوەی لە "ئێکس" بڵاوی کردووەتەوە، بایدن دەڵێت: "لەکاتێکدا مەبەستم بووە داوای دووبارە هەڵبژاردنەوەم بکەم، بەڵام پێموایە لە بەرژەوەندیی پارتەکەم و وڵاتدایە کە من دەستلەکاربکێشمەوە و تەنیا سەرنجم لەسەر جێبەجێکردنی ئەرکەکانم دەبێت وەک سەرۆک کۆمار لە ماوەی خولەکەم".
زانیاریی زیاتر: بایدن شانازی بە دەستکەوتەکانی لە ماوەی سێ ساڵ و نیوی حکومڕانی کرد، باسی لە بەهێزی ئابووریی ئەمریکا و وەبەرهێنانە مێژووییەکان کرد لە ئاوەدانکردنەوەی میللەت، باشترکردنی چاودێری تەندروستی و بەهێزکردنی دیموکراسی کرد.
هۆکارە زانراوەکان: بایدن، بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی تووشی بیرچوونەوە دەبوو، لەلایەکی دیکەوە خراپی ئاستی لە دیبەیتەکەی لەگەڵ ترەمپ جەماوەرەکەی تەواو لە خۆی بێهیوا کرد.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە قەرەهەنجیر گرفت بۆ پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت دروستبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
17 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
19 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باکوور هەڕەشە لە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکات
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەرتی وزەی ئۆکرانیا بە ئامانج دەگرێت
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەرفەت هەیە پووتین ببینم






