سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا: پێویستە بایدن دەستبەجێ دەست لەکار بکێشێتەوە
- جیهان
- 2024-07-21

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دوای کشانەوەی بایدن لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمریکا، مایک جۆنسن سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە داوای دەستبەجێ دەستلەکارکێشانەوەی بایدن دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم داوایەی مایک جۆنسن لەکاتێکدایە، بایدن لە بڵاوکراوەکەی دەڵێت "ئەم ماوەیە سەرنجم لەسەر ئەرکەکەم دەبێت وەک سەرۆکی ئەمریکا".
وێنە گەورەکە: مایک جۆنسن سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکای کۆماریخواز پێی وایە کە دەبێت جۆ بایدن "دەستبەجێ" دەست لەکار بکێشێتەوە، دوای ئەوەی بایدن کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی لە پاشخانی فشارە تووندەکان بەهۆی دۆخی تەندروستی و چوونە تەمەنەوە ڕاگەیاند.
ئەو مانایەی دەیگەێینێت: بەشێک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە نەک تەنیا نایانەوێت بایدن لە بەربژێری هەڵبژاردنەکان بێت، بەڵکو مانەوەی وەک سەرۆکیش بە گونجاو نابینن.
لێدوانی فەرمی: جۆنسن دەڵێت: ئەگەر بایدن بۆ بەربژێری سەرۆکایەتیی گونجاو نەبێت، ئەوا بۆ بەڕێوەبردنی سەرۆکایەتیش گونجاو نییە، پێویستە خێرا دەست لەکار بکێشێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە قەرەهەنجیر گرفت بۆ پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت دروستبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
18 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
19 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باکوور هەڕەشە لە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکات
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەرتی وزەی ئۆکرانیا بە ئامانج دەگرێت
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەرفەت هەیە پووتین ببینم






