شوێنێک بۆ دیدەنیی ئەو منداڵانە تەرخان دەکرێت کە دایک و باوکیان جیابوونەتەوە
- کوردستان
- 2024-07-22

دیمەنێک لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
بڕیارە وەزارەتی داد بەهاوکاری دەزگای خێزخوازی بارزانی "ئارامگەی دیدەنی" وەک شوێنێک بۆ دیدەنی دایک یان باوک لەگەڵ منداڵەکانیان دروست بکات.
وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوودا دایکان و باوکان دوای جیابوونەوەیان، ئەگەر بیانویستایە منداڵەکانیان ببینن دەبوو لە فەرمانگەیەکی حکومی ئەو دیدارە ڕووبدات.
لێدوانی فەرمی: نەریمان تاڵب مۆریاسی وتەبێژی وەزارەتی داد بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بڕیارە لەماوەی داهاتوودا لە پارکێکی هەولێر دەست بەدروستکردنی شوێنێکی شایستە بکرێت بۆ ئەو دایک و باوکانەی لێک جیابوونەتەوە و دەیانەوێت منداڵەکانیان ببینن، دواتر لە شارەکانی دیکەش ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ دەکرێت.
بۆچی گرنگە: نەریمان تاڵب دەڵێت: دروستکردنی ئەم شوێنە دەبێتە شوێنێکی فەرمی و هەموو دایکان و باوکان دەتوانن منداڵەکانیان بەپێی بڕیاری دادگا ببین و ئەوە مافی هەردوولایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەکە لەلایەن وەزارەتی داد سەرپەرشتی دەکرێت و دەزگای خێرخوازی بارزانی کەرەستە و پێداویستییەکانی بۆ دابین دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






