کێڵگەیەکی برنج لە عێراق- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
عێراق رێگە بە چاندنی چەڵتووکی برنج دەکاتەوە، لە کاتێکدا بەهۆی کەمیی ئاو ماوەی دوو ساڵە ڕێگە بە جوتیاران نەدەدرا برنج بچێنن و چاندنی قەدەغەکرابوو.
هۆکارە سەرەکییەکان: ئێستا تەرزێکی نوێی برنج لە عێراق ئامادەکراوە بۆ چاندن، کە ئاوی کەمتری پێویستە، هەروەها بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو، ئاستی ئاو لە عێڕاق بە ڕێژەیەکەی زۆر کەم زیادیکردووە.
لێدوانی فەرمی: مەهدی سەهەر جبووری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرای کردووە، 150 کیلۆمەتر دووجا بۆ کشتوکاڵی برنج لەم وەرزەدا تەرخانکراوە، پێشبینی دەکەن 150 هەزار تۆن بەرهەمی هەبێت. ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی زیاد باران بارین لە وەرزی زستاندا و دروستبوونی لافاو هەروەها بەڵێنەکانی تورکیا بۆ بەردانەوەی ئاوی زیاتر، ئاستی ئاو لە عێراق زیاد دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی قەیرانی ئاوەوە ماوەی دوو ساڵە بەرهەمهێنانی برنج لە عێراق قەدەغەکراوە، تەنیا پێنج تاوەکو 10 کیلۆمەتر دووجا بە برنج دادەچێنرا، ئەویش بە ئامانجی بەرهەمهێنانی بنەتۆو.
وێنە گەورەكە: عێراق یەکێکە لە 10 هاوردەکاری سەرەکی برنج لەسەر ئاستی جیهان. بە گوتەی پەرلەمانتارێک، ئەمساڵ عێراق پێوسیتی بە هاوردەکردنی ملیۆنێک و 250 هەزار تۆن برنجە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






