خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی ناخهەژێنی ماڵە هەژارێک
ئاڤا نیوز
خۆری ئاڤا، هاوکاری خانەوادەیەکی هەژار دەکات؛ باوکەکە سەرەڕای نەخۆشی و نەبوونی، کرێچییە و منداڵەکانی بەخێو دەکات، پێشکەشکاری خۆری ئاڤا سەردانیان دەکات و هاوکاریان پێشکەش دەکات.
وێنە گەورەکە: خۆری ئاڤا بەرنامەیەکی خێزانی خێرخوازییە، تایبەت بە مانگی ڕەمەزان، لە هەر بەرنامەیەکدا خۆری ئاڤا سەردانی ماڵێکی کەمدەرامەت دەکات، کە پێویستییان بە هاوکاری ماددییە، هەر لە ڕێگەی بەرنامەکەوە هاوکاری ماددیی و پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئامانجی بەرنامەکە بەسەرکردنەوەی و سەردانیکردنی ئەو خێزانانەیە کە پێویستییان بە هاوکارییە بەبێ پیشاندان ڕووخساریان، هاوکات بەرنامەکە بە سەرکردنەوە و بەخشینی خۆشەویستییە بەو خێزانانە. بەبێ بەکارهێنانی فرمێسک و چیرۆکی دڵهەژین.