خۆری ئاڤا؛ کچێک لەبەر باوکە نابیناکەی و براکەی وازی لە شووکردن هێناوە
ئاڤا نیوز
خۆری ئاڤا هاوکاری کچێک دەکات کە لەبەر باوکە نابیناکەی و براکەی وازی لە شووکردن هێناوە. هەژان هێرش، پێشکەشکاری خۆری ئاڤا سەردانی دەکات و هاوکاری پێشکەش دەکات.
وێنە گەورەکە: خۆری ئاڤا بەرنامەیەکی خێزانی خێرخوازییە، تایبەت بە مانگی ڕەمەزان، لە هەر بەرنامەیەکدا خۆری ئاڤا سەردانی ماڵێکی کەمدەرامەت دەکات، کە پێویستییان بە هاوکاری ماددییە، هەر لە ڕێگەی بەرنامەکەوە هاوکاری ماددیی و پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئامانجی بەرنامەکە بەسەرکردنەوەی و سەردانیکردنی ئەو خێزانانەیە کە پێویستییان بە هاوکارییە بەبێ پیشاندان ڕووخساریان، هاوکات بەرنامەکە بە سەرکردنەوە و بەخشینی خۆشەویستییە بەو خێزانانە. بەبێ بەکارهێنانی فرمێسک و چیرۆکی دڵهەژین.