خۆری ئاڤا؛ ژنێکی بەتەمەن بە تەنیا لەناو کەلاوەیەک ژیان دەکات
ئاڤا نیوز
خۆری ئاڤا سەردانی خانمێکی بەتەمەن دەکات لە شارۆچکەی هەریر بەتەنیا لەناو کەلاوەیەکی ئەو شارە ژیان دەکات و کەسی نییە کە هاوکاری بکات یاخود لەگەڵی بێت. هەژان هێرش، پێشکەشکاری خۆری ئاڤا سەردانی دەکات و هاوکاری پێشکەش دەکات.
وێنە گەورەکە: خۆری ئاڤا بەرنامەیەکی خێزانی خێرخوازییە، تایبەت بە مانگی ڕەمەزان، لە هەر بەرنامەیەکدا خۆری ئاڤا سەردانی ماڵێکی کەمدەرامەت دەکات، کە پێویستییان بە هاوکاری ماددییە، هەر لە ڕێگەی بەرنامەکەوە هاوکاری ماددیی و پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئامانجی بەرنامەکە بەسەرکردنەوەی و سەردانیکردنی ئەو خێزانانەیە کە پێویستییان بە هاوکارییە بەبێ پیشاندان ڕووخساریان، هاوکات بەرنامەکە بە سەرکردنەوە و بەخشینی خۆشەویستییە بەو خێزانانە. بەبێ بەکارهێنانی فرمێسک و چیرۆکی دڵهەژین.