
بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکان لە نەینەوا
ئاڤا نیوز
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئاشكرای دەكات كە مەترسیی چەكدارانی داعش بۆ سەر پارێزگاكە جددییە.
وێنە گەورەكە: سەدان چەكدار و ئەندامی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە زیندانەكانی سووریا ئازاد كراون و مەترسییان هەیە كە بپەڕنەوە عێراق، بە پلەی یەكەم مەترسی لەسەر پارێزگای نەینەوایە و سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عێراق كەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد كیكی، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: هەسەدە لە سووریا نزیكەی دوو هەزار تیرۆریست و ئەندامی داعشی لە زیندانەكان ئازاد كردووە، هەرچەندە تاوەكو ئێستا نەهاتوونەتە نێو نەینەوا، بەڵام بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافییەوە مەترسیی گەورە لەسەر پارێزگای نەینەوایە و ئەوەی ئەو مەترسییە زیاتریش دەكات، بوونی شانەی نووستووی گرووپە توندڕەوەكان و داعشە لەنێو سەنتەری شاری مووسڵ.
زانیاریی زیاتر: دوێنێ بۆ هەمان بابەت، موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق (بە وەكالەت) سەردانی مووسڵی كردووە و لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەكە گفتوگۆی كردووە، هەروەها ئێستا هێزێكی زۆری سوپای عێراق لەسەر سنووری عێراق - سووریا جێگیركراون بۆ ڕێگریكردن لە هەر هێرشێكی داعش.
لەلایەكی دیكەوە: بەدر شەمەری، ئەندامی ئەنجوومەنی عەشایەری ڕۆژئاوای نەینەوا و سەرکردەی سەربازیی حەشدی عەشایەری ڕایگەیاند: 470 ئەندامی ڕێکخراوی داعش لەلایەن هێزەکانی هەسەدە ئازادکراون و دزەیان کردووەتە نێو خاکی عێراق.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






