ئاسایش دەستگیرکردنی گرووپێکی سەر بە داعشی لە سلێمانی و هەڵەبجە ڕاگەیاند
- کوردستان
- 2024-07-24

دیمەنی سێ لەو چەکدارانەی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون، گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکردنی گرووپێکی سەر بە داعشی ڕاگەیاند، "پیلانیان داناوە بۆ ئەنجامدانی چەندین کردەوەی تیرۆریستی و تیرۆرکردنی چەند فەرماندە و ئەفسەرێکی باڵای هێزە ئەمنییەکان".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش ڕایگەیاند: "لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری، لە پلانێکی تۆکمەدا لە ڕۆژانی 3-7-2024 و دواتر بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور لە پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی (گرتووخانەی چاکسازی گەورانی سلێمانی)، گەرمیان، چەمچەماڵ، 11 تیرۆریست دەستگیرکران".
زانیاریی زیاتر: "تیرۆریستەکان پێکهاتبوون لە هەر سێ ئەمیری گرووپ و تاقمەکان "دیاری سەعدی - ئەمیری مەیدانی هەڵەبجە و شارەزوور" ، "ئیکرام خالید ناسراو بە حاجی ئیکرام – ئەمیر و سەرپەرشتیاری ناردنەدەرەوەی تیرۆریستان" ، "شێرکۆ عەبدوڵڵا - ئەمیری ئەمنی و هەشت تیرۆریستی دیکە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی ئاسایش "پاش لێکۆڵینەوەی ورد دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، پیلانیان دانابوو ژمارەیەک فەرماندە و ئەفسەری باڵای ئەمنی و ئیداری تیرۆر بکەن و چەندین کردەوەی دیکەی تیرۆریستی لە شارەکانی هەرێم ئەنجام بدەن".
ئەمەش بزانە: پاش بەدواداچوونی زیاتر ڕوونبووەوە، "تیرۆریستێکی هەڵاتوو لە بەریتانیا بە ناوی بیلال مەحموود ناسراو بە (یاخی) پەیوەندی بە گرووپەکەوە هەبووە و ئاڕاستەی کردوون بۆ بڵاوکردنەوەی فکری (دەوڵەتی بەناو ئیسلامی) و تووندڕەوی و تیرۆر".
ڤیدیۆی دانپێدانانی ژمارەیەک لە دەستگیرکراوەکان ببینە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
57 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






