
بڕێکی زۆر لە حەبی هۆشبەری کاپتاگۆن کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە، سەرچاوە: میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
لە سەرەتای ئەمساڵەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق 25 تۆڕی نێودەوڵەتیی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی هەڵوەشاندوونەتەوە، سزای لەسێدارەدانیش بۆ 74 تاوانبار دەرکراوە.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق پەرەی سەندووە و چەندین تۆڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی لەو بوارەدا چالاکن، بەپێی ڕاپۆرتەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش خەریکە عێراق دەبێتە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە ناوچەکەدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: زیاد خەلەف گاتع، بەڕێوەبەری سەنتەری بەدواداچوون و توێژینەوە لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، "ئەمساڵ 25 تۆڕی نێودەوڵەتیی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەڵوەشێنراونەتەوە".
زانیاریی زیاتر: لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە دادگاکانی عێراق سزای لەسێدارەدان بۆ 74 بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەرکراوە. ئەو سزایانەی لەمساڵدا دەرکراون زۆر گەورەن، بە جۆرێک لە سێ ساڵی ڕابردوودا تەنیا 54 سزای لەو جۆرە دەرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 29 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






