
کوێستان محەممەد لە کاتی تەماشاکردنی ڤیدیۆی ڕاکردنی کچەکە
ئاڤا نیوز
دوای 24 کاتژمێر کچە هەڵاتووەکەی چاکسازیی ژنانی سلێمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر کرایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوانیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە لە چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی کچێکی تەمەن 16 ساڵ ڕایکرد، دەستبەجێش لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا.
زانیاریی زیاتر: بەپێی دیمەنی کامێراکانی چاودێری، دوای ئەوەی پاسەوانێک بۆ چەند خولەکێک دەچێتە ژوورەوە، ئەو کچە لەسەر دیواری چاکسازییەکە خۆی هەڵدەدات و لەسەر کابینەیەکەوە بە دیواری دووەم دەپەڕێتەوە کە هەمووی تەلبەند کراوە، بەوشێوەیە توانیویەتی هەڵبێت، بە تەلبەندەکەشەوە خوێن بینراوە و لە کاتی ڕاکردن دەست و دەموچاوی بریندار بووە.
لێدوانی فەرمی: کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: لەلایەن مەفرەزەکانی چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانییەوە لە هەواری شار دەستگیر کراوەتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: کچەکە بە ماددەی حەوتی تووندوتیژی خێزانی لەسەر داوای دایکی ڕاگیرابوو، بڕیار بوو بەکەفالەت ئازاد بکرێت و بگەڕێتەوە ناو خێزانەکەی، بەڵام ئەو نەیویستووە بگەڕێتەوە بۆیە هەڵاتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






