
زانکۆی ئاکرێ- وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و دواتریش داننان بە زانکۆی ئاکرێ، شاندێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە ئاکرێیە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 19-06-2023، سەرۆکوەزیران بارزانی، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر کردنەوەی دوو زانکۆی نوێ لە هەرێمی کوردستان کە یەکێکیان لە ئاکرێ بوو، ڕۆژی 11-07-2023، بە فەرمی زانکۆکە کرایەوە.
لێدوانی فەرمی: د. مەنهەل ئیلهام، سەرۆکی زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەوان لەگەڵ لیژنە تایبەتییەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و لێکۆڵینەوەی زانستی لە حکومەتی عێراق بە وردی باسی زانکۆی ئاکرێ و هەنگاو و قۆناغەکانی ئایندەی زانکۆکەیان کردووە.
زانیاریی زیاتر: سەرجەم داتا و زانیاریی وەک ژمارەی کۆلێژ و پەیمانگە و ژمارەی مامۆستایانی هەڵگری بلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا و ستافی زانستی و ژمارەی فەرمانبەران و قوتابیان، پلانەکانی ئایندە بۆ شاندەکە خراونەتەڕوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندەکەی عێراق لە حەوت کەس پێکهاتووە و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە ئاکرێ دەبێت، گەڕانی مەیدانی و هەڵسەنگاندنی تەواوەتی بۆ زانکۆکە بە سەرجەم بەشەکانییەوە دەکەن و ئامانج لێی داننانە بە زانکۆکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






