
باڵەخانەی دادگەی فیدراڵی عێراق
ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە دانیشتنی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ڕۆژی یەکشەممە 18ـی ئەم مانگە دواخرا؛ بۆ دەیەمین جارە دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەبارەی ئەم کەیسە دوادەخات.
بۆچی گرنگە: یەکلاکردنەوەی ئەم کەیسە لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە بەرچاوڕوونی دەداتە هەرێمی کوردستان تاوەکو وادەیەک بۆ بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکات.
چیرۆکی سەرەکی: زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى سکاڵایان لەسەر پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە، بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی کەیسەکە یەکلابکاتەوە، بەڵام دانیشتنەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا.
باکگراوند: تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمان ڕۆژی 06-11-2022 کۆتایی هاتووە، واتە زیاتر لە ساڵێکە بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر وادەیەک بۆ بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، هیچ جوڵەیەک لە پەرلەمانی کوردستان نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





