
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک- وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکێتی و هاوپەیمانی عەرەبی لەسەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی ڕێککەوتن، بڕیارە سبەی کۆبونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بکرێت.
زانیاریی پەیامنێر: ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە نەیویست ناوی بهێنرێت بە ئاڤا نیوزی گوت: کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لە نێوان یەکێتی و هاوپەیمانی عەرەبی کراوە و ڕێککەوتوون سبەی پێنجشەممە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبێتەوە و ڕێبوار تەها وەکو پارێزگار و ئەحمەد حەمدانی وەکو سەرۆکی ئەنجوومەن هەڵبژێردرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و هاوپەیمانی عەرەبی داوایان لە ڕاکان جبوری کردووە سەرجەم فراکسیۆنەکان ئاگەدار بکاتەوەو سبەی وەکو بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنەکە کۆبوونەوەکە بەڕێوە ببات، بەڵام لە ئەگەری ڕانەگەیاندنی لە لایەن ڕاکان جبورییەوە، ئەگەری دواکەوتنی کۆبوونەوەکە هەیە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت:" بەهیچ شێوەیەک ئاگادار نەکراوینەتەوە کە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکرێت".
ئەمەش بزانە: سەرچاوەیەک لە ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت:" یەکێتی داوای کردووە ڕۆژی پێنج شەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بکرێت".
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكان، ڕاكان جبووری لەگەڵ كۆبوونەوەكەدا نییە و بەنیازە بەشداری نەكات، لە ئەگەری بەشداری نەكردنیشی، پەروین فاتیح لە فراكسیۆنی یەكێتی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەكە دەكات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
5 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت