
ئیسماعیل هەنییە- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
تا ئێستاش زانیارییەکان لەبارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس بە فەرمی ڕوون نەکراوەتەوە، بەڵام ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی زانیاری نەبیستراو لەبارەی شێوازی کوشتنەکە ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 31-7-2024 ئیسماعیل هەنییە، لەشوێنی تایبەتی مانەوەی لە باکووری تاران کوژرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی چەند مانگێک لە جەنگی غەززە، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس زیاتر لە 60 ئەندامی خێزانەکەی لەدەستدا لەوانەش ژمارەیەک منداڵ و نەوەی و خوشکێکی.
باكگراوند: لە حەوتی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 جەنگی نێوان گرووپە چەکدارەکانی فەلەستینی لە غەززە و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا نزیکەی 40 هەزار فەلەستینی کوژراون زۆربەیان منداڵ و ئافرەتن و زیاتر لە 91 هەزار کەسیش برینداربوونە.
هەنییە چۆن کوژرا؟
دوو ڕۆژە شێوازی کوشتنی هەنییە بووەتە مەتەڵ و کەمترینی زانیاری لەبارەوە باس دەکرێت، بەڵام ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ئەو مەتەڵە هەڵدێنێت.
دوو مانگ لەمەوبەر ئەو بۆمبەی هەنییەی پێ کوژرا، لە دەرەوە هێنراوەتە ناوەوەی ئێران و لەو ژوورە دانراوە کە لەژێر چاودێری سووپای پاسداران بووە، کاتژمێر 2ی بەرەبەیان لەڕێگەی کۆنتڕۆڵێکەوە بۆمبەکە تەقێنراوەتەوە و هەنییە و پاسەوانێکی کردووەتە ئامانج.
ئەوەی جێگەی سەرنجە زیاد ئەلنەخەڵا، سەرکردەی بزووتنەوەی جیهادی فەلەستینی لە ژووری تەنیشت ئیسماعیل هەنییە ماوەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گەورە بە ژوورەکەی نەگەیشتووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ پلاندانانی وردی کوشتنی هەنییە.
تایبەتمەندی بۆمبەکە
بۆمبەکە بە سوودەوەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو و ژیریی دەستکرد درووست کراوە، لە ژووری نووستنی هەنییە دانراوە و لە دوورەوە و بە کۆنترۆڵ لەلایەن بەکرێگرتەکانی مۆسادەوە کە لە ئێران بوون و دوای ئەوەی لەوە دڵنیا بوونەتەوە کە هەنییە لەو ژوورەیە، تەقێنراوەتەوە.
شڵەژانی دوای کوژرانی هەنییە
لە ڕاگەیێنراوی فەرمیی حەماسدا ئاماژە بەوە دراوە هەنییە لە "هێرشی ئاسمانیدا" کوژراوە. میدیای ئێران سەرەتا ڕایانگەیاند " درۆنێک سێ مووشەکی ئاراستەی شوێنەکە کردووە و دواتر ڕایگەیاند مووشەکێک لە دەرەوەی ئێران ئاراستە کراوە".
کێ ڕاستەوخۆ فەرمانی کوشتنی هەنییەی دەرکرد؟
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕاستەوخۆ بەرپرسی مۆسادە و ئەو بڕیاری کوشتنی هەنییەی دەرکردووە.
ئەمریکا چی دەڵێت؟
سەرەتاکانی ڕووداوەکە ئەمریکا یەکەم قسەی خۆی کردو ڕایگەیاند، ئەوان پاڵشتی لە ئیسرائیل دەکەن، دواتر ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند "ئەمریکا هیچ زانیارییەکی پێشوەختەی لەبارەی پلانی کووشتنی ئیسماعیل هەنییە بەدەست نەگەیشتووە".
ئیسرائیل بێ دەنگە
دوای ڕووداوەکە، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی باسی کووشتنی فوئاد شوکری کەسی دووەمی حیزبوڵڵای کرد، هەمووان چاوەڕوان بوون نەتەنیاهۆ لەبارەی کوشتنی هەنییە شتێک بڵێت، بەڵام ئەو هیچی نەگوت.
هەواڵگری ئێران کەوتووەتە ژێر ڕەخنە
سێ بەرپرسی ئێرانی دەڵێن "سیستەمی هەواڵگری ئێران هاککراوە و سودی لێوەرگیراوە بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی هەنییە، ئەمەش شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ سوپای پاسداران و هەواڵگری ئێران".
هەنییە چەند کەسی نزیکی لەدەست داوە؟
* لە 10ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو بە بۆردوومانێکی ئیسرائیل نەوەیەکی بچووکی هەنییە کوژرا.
* لە مانگی نیسانی ڕابردوو، بە بۆردوومانێکی ئیسرائیلی لە غەززە سێ کوڕ لەگەڵ سێ نەوەی کوژران.
* لە 25ی حوزەیران لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلی بۆ سەر ماڵەکەی هەنییە، خوشکێکی و 15 کەسی دیکە کوژران زۆربەیان ئەندامی خێزانەکەی بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی سنووری گوێر قوتابخانەیان نییە
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ شانۆکارانی هەڵەبجە داوای هۆڵی شانۆ دەکەن
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری ئاسایی دەبێتەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان گەڕایەوە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەكاری كێشەكانی كۆرنیشی مارینا لەسەر ڕووباری سیروان ئاشكرا دەكات
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە