
مۆنیۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە- وێنە: - ویکی پیدیا
ئاڤا نیوز
بە گوتەی سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، چەند بەركەوتەیەكی چەكی كیمیایی لە هەڵەبجە، لەلایەن حكومەتی عێراقەوە لەبری ناردنیان بۆ دەرەوەی وڵات پێشنیازی ناردنیان بۆ كەربەلا بۆ کراوە.
وێنە گەورەكە: کیمیابارانی ھەڵەبجە لە 16ی ئازاری 1988 لەلایەن ڕژێمی بەعسی ڕوویدا، جگە لە شەهیدبوونی پێنج هەزار سڤیل، 10 هەزار کەسی دیکەش بریندارکران.
لێدوانی فەرمی: لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بە ئاڤا نیوزی گوت: "لیژنەیەک لە وەزارەتی تەندروستی عێراق 19 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی دیاری کردبوو بۆ ئەوەی بە مەبەستی چارەسەری پزشکی ڕەوانەی دەرەوەی وەڵات بکرێن، کەچی دواتر بڕیاردرا ئەو بەرکەتووانە ڕەوانەی کەربەلا بکرێن ".
زانیاریی زیاتر: "گوتیان دەیانبەنە كەربەلا لەوێ چارەسەریان بۆ بكرێت و گلێنەی چاویان بۆ بچێنرێت". لوقمان عەبدوڵڵا وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان 808 بەرکەتووی چەکی کیمیایی هەیە، لەو ژمارەیە نزیکەی 25 کەس پێویستیان بە چاندنی چاو هەیە.
ئەمەش بزانە: لە ساڵی 2003ەوە تاوەکو ئێستا 127 بەرکەوتوو گیانیان لەدەستداوە و ساڵانە حەوت بۆ هەشت کەس گیانلەدەستدەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت