دژی هەمواری یاسای باری کەسی لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق خۆپێشاندان دەکرێت
- عێراق
- 2024-08-08

بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان و بەرزکردنەوەی درووشم دژی بەشوودانی کچانی خوار تەمەن 18 ساڵ
ئاڤا نیوز
دژی هەمواری یاسای باری کەسی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە حەوت پارێزگای عێراق و چەند شوێنێکی جیاواز خۆپێشاندان دەکرێت و ڕێکخەرانی خۆپێشاندانەکە یاساکە ڕەتدەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: دەقی هەمواری یاسای باری کەسی کە لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە، کاردانەوەی تووندی لەلایەن ڕێکخراوکانی کۆمەڵی مەدەنی و بزووتنەوەکانی ژنان و هێزە سیاسییەکان بەدوای خۆیدا هێناوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هاوپەیمانیی 188 کە لە ژمارەیەک ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی و بزووتنەوەکانی ژنان و هێزە سیاسی و مەدەنییەکانی عێراق پێکدێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 08-08-2024 لە بەغدا و ژمارەیەک پارێزگای دیکەی عێراق بۆ وەرگرتنی هەڵوێستێکی یەکگرتوو هاوکات ڕەتکردنەوەی ئەو هەموارە یاسایە خۆپێشاندان دەکەن.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی هەمواری یاساکە، لە کاتی ئەنجامدانی گرێبەستی هاوسەرگیریدا، پێویسته لهسهر ههردوو هاوژین ئەوە دیاری بکهن کە شیعەن یان سوننە، بۆ ئەوەی لە ژیانیاندا پشت بە یاساکانی ببەستن، لە ئەگەری ناکۆکیی نێوانیشیان، مەزهەبی پیاوەکە کاری پێدەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە ماددەی 2ـی پڕۆژەیاساکەشدا هاتووە، دادگەی باری کەسێتی ئەو گرێبەستە هاوسەرگیرییانە پەسند دەکات کە لەنێوان تاکی موسڵمانی پێگەیشتوو 'الافراد البالغون' ئەنجام دەدرێن، واتە ڕێگە بە شووکردنی کچانی خوار تەمەن 18 ساڵ دەدات.
ئەمەش بزانە: خۆپێشاندانەکانی لە شارەکانی: لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا، لە بەسرە، لە دوو شوێنی پارێزگای زیقار، بابل، نەجەف، دیوانیە و کەرکووک.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کورد بوو بە ئەندامی پەرلەمانی هۆڵەندا
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
دوو منداڵی خێزانێکی گەشتیار لە مەلەوانگەی باخێکی شەقڵاوە خنکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرووپێکی عێراقی دژی سوودانی دەوەستێتەوە: چەک ڕادەست ناکەین
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت; سلێمانی یەکەمە و ڕەسافەی بەغدا دواهەمیینە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆنامی داوا لە عێراقییەکان دەکات بەشداریی لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن





