
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ 36 ساڵ بەسەر وەستانی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران تێپەڕ دەبێت، ملیۆنان کەس لەنێوان هەردوو وڵات کوژران و دەیان هەزاری دیکەش بێسەروشوێن بوون.
وێنە گەورەکە: شەڕی نێوان عێراق و ئێران بە درێژترین شەڕی سەدەی 20 دادەنرێت، لە ئێران بەم جەنگە دەگوترێت "بەرگریی پیرۆز" لە عێراقیش پێی دەگوترێت "قادسیەی سەدام".
درێژەی ڕاپۆرت...
بیانووەکانی شەڕ
کاتێک عوسمانییەکان بەسەر سەفەوەییەکاندا سەرکەوتن، خاکی ئەو ناوچەیەی پێی دەگوترێت عێراق کەوتە دەست عوسمانییەکان، ئەو کاتە جگە لە سنوورە وشکانییەکان، سنوورە ئاوییەکانیشیانی کۆنتڕۆڵ کرد، بەشێکی زۆری سنوورە ئاوییەکانیان خستەسەر عێراق، لەوانە "شەتولعەرەب- کەنداوی عەرەبی"، عەرەبەکان وا ناوی دەهێنێنن و فارسەکان پێی دەڵێن "کەنداوی فارس"، هەریەک لە عێراق و ئێران بە موڵکی خۆی دەزانێت، ئەگەرچی ئەم دوو وڵاتە بەدرێژایی سەدان ساڵ چەندین ڕێککەوتننامەی وەک (پەیماننامەی سەعدئاباد، پەیماننامەی بەغدا و ڕێککەوتنامەی جەزائیر)ـیان لەسەر سنوورە ئاوییەکانیان واژۆ کردووە، بەڵام هیچ یەک لەوانە ڕێگری نەکرد لە ڕوودانی ئەو جەنگە. عێراق شارەکانی "ئەهواز و خورەمشەهر"ـی بە خاکی عێراق دەزانی، جگە لەوە کەنداوی عەرەبی بە موڵکی عێراق دەزانی، بەڵام ئێران ئەوەی ڕەتدەکردەوە.
پێشینەی شەڕ
لەساڵانی حەفتا ئەوکاتەی لەسەر کەنداوی عەرەبی، عێراق و ئێران هەر لە ململانێ بوون، ساڵی 1975 ڕێککەوتننامەی جەزائیریان واژۆ کرد و ئێران و ئەمریکا پشتیان لە شۆڕشی کورد کرد، لەبەرامبەردا عێراق دەستی هەڵگرت لە خاوەنداریەتی کەنداوی عەرەبی، بەڵام ئەو سەقامگیرییە هەر پێنج ساڵ بەردەوام بوو، ئیمام خومەینی، ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وەک ئۆپۆزسیۆنێکی سەرسەختی دەسەڵاتی شا لە عێراق بوو، بەڵام لەساڵی 1987 ئیمام خومەینی عێراقی جێهێشت و چوو بۆ فەرەنسا، ساڵێک دوای ئەوە لەڕێگەی خۆپێشاندانی جەماوەریەوە شای ئێران لە دەسەڵات دوورخرایەوە و ئیمام خومەینی گەڕایەوە ئێران.
شەڕەکە چۆن دەستیپێکرد؟
لە عێراق ساڵێک بوو سەدام حسێن وەک سەرۆککۆمار دەسەڵاتی وەرگرتبوو، لە ئێرانیش ڕاگەیاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران تەمەنی هەر ساڵێک بوو. جەنگەکە بە تۆپبارانی ئێران بۆ شارەکانی عێراق و بەهێرشی فڕۆکەکانی عێراق بۆسەر چەند شارێکی سەر سنووری ئێران و چەند فڕۆکەخانەیەک دەستیپێکرد، وەک دەگوترێت ماوەی هەشت ساڵ هەموو جۆرە چەکێکی تێدا بەکارهات جگە لە چەکی ئەتۆمی.
ئەم جەنگە بەسەر چوار قۆناغ دابەش دەکرێت، سەرەتا عێراق بەشێکی شارەکانی ئێرانی داگیر کرد، دوای دوو ساڵ ئێران هێرشی پێچەوانەی بۆ گرتنەوەی ناوچە سنووریەکانی دەستپێکرد. قۆناغی سێیەم بە شەڕی موشەکی نێوان هەردوو وڵات دەناسرێت و لەو قۆناغە ئێران ناوچەی فاوی داگیر کرد، بەڵام لە قۆناغی چوارەم عێراق هێرشی دەستپێکرد و لە 17ـی نیسانی 1987 عێراق فاوی گرتەوە.
هەرێمی کوردستان زیانمەندی سەرەکی بوو
هەرێمی کوردستان بەنزیکی 650 کیلۆمەتر لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی سنووری لەگەڵ ئێران هەیە، بۆیە لە هەشت ساڵەی جەنگی نێوان عێراق و ئێران زیانمەندی سەرەکی بوو، هەزاران گوند چۆڵکران و هەزاران کەسیش ئاوارە و بوون بە قوربانی، کیمیابارانی هەڵەبجە و قۆناغەکانی ئەنفال بە درێژکراوەی ئەو هێرشانە دادەنرێت کە عێراق بۆسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دا.
زیانەکانی شەڕ
وا دەخەمڵێنرێت یەک ملیۆن سەرباز لەنێوان هەردوو وڵات کوژرابن، هاوکات لەبارەی زیانە ماددییەکان بۆچوونی جیاواز هەن، دەگوترێت بەهۆی شەڕەکەوە عێراق 251 ملیار دۆلار و زیانەکانی ئێران بە 653 ملیار دۆلار بووە، بەڵام توێژەری فەرەنسی "بییەر ڕازاو" گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی زیانەکانی عێراق 452 ملیار دۆلار و زیانەکانی ئێران 645 ملیار دۆلار بووە.
کۆتاییهاتنی شەڕ
نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە گەورەیە، لە 1987 بڕیاری 598ـی دەرکرد، ساڵێکی ویست تاوەکو ئەو بڕیارە چووە واری جێبەجێکردنەوە، بەبێ ئەوەی هیچ لەو دوو وڵاتە ئامانجەکانی شەڕەکە بەدیبێنن، ڕۆژی 08-08-1988 دوای هەشت ساڵ جەنگ، بێژەری عێراقی "میقداد موراد" لەسەر شاشەی کەناڵی فەرمی عێراق بەیاننامەی وەستانی شەڕی خوێندەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کورد بوو بە ئەندامی پەرلەمانی هۆڵەندا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو منداڵی خێزانێکی گەشتیار لە مەلەوانگەی باخێکی شەقڵاوە خنکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
برایەکی جێگری پارێزگاری ئەنبار بەتۆمەتی کڕینی کارتی دەنگدان دەستگیر کرا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرووپێکی عێراقی دژی سوودانی دەوەستێتەوە: چەک ڕادەست ناکەین
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت; سلێمانی یەکەمە و ڕەسافەی بەغدا دواهەمیینە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆنامی داوا لە عێراقییەکان دەکات بەشداریی لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن





