
پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، ئەو ئاوەی دەگاتە ماڵان خاوێنە بە كەڵكی خواردنەوە دێت.
بۆچی گرنگە: ئەو ئاوەی دەگاتە ماڵان لەلایەن تیمە تایبەتەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو و خۆپاراستنی تەندروستییەوە پشكنینی بۆ دەكرێت ئەگەر لە شوێنێک گرفتێک هەبێت بەزوویی چارەسەر دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: د. بێریڤان یاسین، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: لە زۆرینەی گەڕەكەكان ئەو ئاوەی لەڕێگەی پڕۆژەی ئیفراز یاخود بیرەكانەوە دەگاتە ماڵەكان خاوێنە و بە كەڵكی خواردنەوە دێت و بە بەردەوامی تیمەكانمان پشكنین بۆ نموونەی ئاوی گەڕەكەكان و كارگەكانی ئاوی دەبەش دەكەن.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە بەراوردی ئاوی نێو دەبە و ماڵان، د. بێریڤان یاسین گوتی: هەردوو جۆری ئاوەكە خاوێنن و بۆ خواردنەوە دەشێن، ئەگەر كەسێكیش لە ئاوی ماڵەكەی زۆر دڵنیا نەبێت دەتوانێت ئاوە بكوڵێنێت و پاشان بیخواتەوە.
ئەوەش بزانە: بەڕێوەبەرایەتییە ڕێنوێنی هاونیشتمانیان دەكات كە شەش مانگ تاوەكو ساڵی جارێک تانكی ماڵەكانیان پاک بكەنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت