لۆگۆی ئاسایش و وێنەی دوو کوژراوەکە
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ، چەند چەكدارێك كە سەرقاڵی دەرهێنانی شوێنەوار بوون، تەقەیان لە مەفرەزەیەكی ئاسایش كردووە و دوو كارمەندیان شەهید کردووە.
وێنە گەورەكە: دەزگا ئەمنییەكان لە هەرێمی كوردستان چاودێری ناوچە شوێنەوارییەكان دەكەن، بۆ ڕێگری لە دزین و هەڵكۆڵین یان دەستكاری كردنی.
لێدوانی فەرمی: عەقید سەلام عەبدولخالق، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: هێشتا هیچ كەسێك لەسەر ئەو ڕووداوە دەستگیرنەكراوە، ئەو شوێنە دوورە لە شوێنی نیشتەجێبوون بۆیە كامێرای چاودێری لێ نییە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.
زانیاریی زیاتر: گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت: كاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ چەند كەسێكی چەكدار سەرقاڵی هەڵكۆڵین و بردنی شوێنەواری نەرامسین بوونە لە قەرەداغ، بەڵام مەفرەزەیەكی ئاسایش بۆ چاودێری پاراستنی شوێنە شوێنەوارییەكان لەو ناوەبوون، تەقەیان لێكراوە و دوو كارمەندی ئاسایش شەهید بوون.
باکگراوند: ">پەیکەری نەرامسین لەسەر بەردێکی قەدپاڵی چیای قۆپی قەرەداغ لە دەربەندی گاورەیە و لێکۆڵینەوەی پەیمانگەی شوێنەواری ئەڵمانی لە ساڵی 1960 دەریخستووە ئەوە پەیکەری پادشای ئەکەدی "نەرامسین"ە، چەند جارێک هەوڵی شێواندن و هەڵکۆڵینی دراوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت