ئاڤا نیوز ڕێککەوتنی یەکێتی و لایەنە عەرەبییەکان لەبارەی پارێزگاری کەرکووک ئاشكرا دەکات
- کوردستان
- 10 ئاب

کۆبوونەوەی پێشووی سوودانی لەگەڵ لایەنەکانی کەرکووک
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا دەکرێت، بەشێک لە لایەنەکان لەسەر دابەشکردنی پۆستی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنەکە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، فراکسیۆنی پارتیش بێئاگایی لە هەر جۆرە ڕێککەوتنێک پیشان دەدات.
وێنە گەورەكە: سبەی ئەو وادەیەی بۆ دیاریكردنی پارێزگار و دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای كەركووك دیاری كراوە كۆتایی دێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ڕۆکان مەحموود پەیامنێری ئاڤا کەوتووە: بڕیارە کاتژمێر 08:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 10-8-2024 لە هۆتێل ڕەشید لە بەغدا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە بەشداری زۆرینەی لایەنەکان بکرێت.
ڕێککەوتنەکە بەم جۆرەیە: پارێزگار بۆ ماوەی ساڵێک و چوار مانگ بۆ یەکێتی دەبێت، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاش بە پێکهاتەی عەرەب دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە پەیامنێری ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: وەکو پارتی بە فەرمی بۆ ئەو کۆبوونەوەیە ئاگادار نەکراوینەتەوە لەسەر ئەوەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بكرێت، هیچ ڕێککەوتنێکیشمان لەگەڵ نەکراوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت