
دیمەنێک لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان، سەرچاوە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە لە دەیان وێستگەی دەنگدان هەڵبژاردنی ئەزموونی لە هەرێمی کوردستان دەکرێت و ئامانج لێی ئامادەکاری و تاقیکردنەوەی ئامێرەکانە.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی 20-10ی ئەمساڵ بۆ بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات.
لێدوانی فەرمی: خالد عەباس، بەڕێوەبەری ئۆفیسی دھۆکی کۆمیسیۆن بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، هەموو پێداویستییە لۆجستییەکان و ئامێرەکان گەیشتوونەتە دەستیان و ئەمڕۆ هەڵبژاردنی ئەزموونی بەڕێوەدەچێت.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ و ڕۆژی 25ـی ئەم مانگە کۆمیسیۆن لە 181 وێستگەی دەنگدانی گشتی و تایبەت هەڵبژاردنی ئەزموونی دەکات. دابەشبوونی وێستگەکان بەمشێوەیە:
هەولێر؛ 56 وێستگە
سلێمانی؛ 76 وێستگە
دهۆک؛ 43 وێستگە
هەڵەبجە، شەش وێستگە
بۆچی گرنگە: هەڵبژاردنی ئەزموونی بۆ تاقیکردنەوەی ئامێرەکان و ناردنی ئەنجامەکانی دەنگدان لە وێستگەکانەوە بۆ ناوەند، لەگەڵ زانینی کەموکوڕییەکان بۆ ئەوەی سەرجەم کێشەکان پێشوەختە دەستنیشان و چارەسەر بکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت