ساتی گەیشتنی سوودانی بۆ فڕۆکەخانەی کەربەلا
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە سەربازییەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەربەلا نیشتەوە، دوای ئەوەی کارکردن لە فڕۆکەخانەکە گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق پلانی هەیە بۆ ساڵی داهاتوو سێ فڕۆکەخانەی دیکەی نێودەوڵەتی لە شارەکانی باشوور و باکووری وڵاتەکە بکاتەوە. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەربەلا یەکێکە لەو فڕۆکەخانانە و فڕۆکە سەربازییەکەی سوودانی یەکەم فڕۆکەبوو کە لەو فڕۆکەخانەیە بنیشێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو فڕۆکەیەی کە محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانی گواستەوە، لە گۆڕەپانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەربەلا نیشتەوە، دوای ئەوەی کارکردن تێیدا گەیشتە قۆناغەکانی کۆتایی".
زانیاریی زیاتر: دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی فڕۆکەخانەکە، سوودانی سەردانی وێستگەی غازی کەربەلا دەکات و بەردی بناغەی دوو پرۆژە دادەنێت، یەکێکیان وێستگەیەکی هەڵمی بە توانای 132 مێگاوات و وێستگەی کەربەلا بۆ وزەی خۆر بە توانای 300 مێگاوات.
ئەمەش بزانە: فڕۆکەخانە نێودەوڵەتیی کەربەلا لەلایەن کۆمپانیایەکی بەریتانییەوە بە تێچووی 500 ملیۆن دۆلار دروست دەکرێت، ساڵانە توانای پێشوازیکردنی لە شەش ملیۆن گەشتیار هەیە و دەبێتە گەورەترین فڕۆکەخانەی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 24 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
58 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





