
سەرچاوەی وێنە: AA
ئاڤا نيوز
تۆماری بایۆمەتری لە سنووری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە، ڕۆژانە لە هەولێر و دهۆك زیاتر لە 500 كەس مامەڵەی دەرهێنانی كارتی بایۆمتری دەنگدان دەكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 01-02-2024، لقەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەرگایان بە ڕووی لە دایكبووانی ساڵی 2006 كردەوە بۆ ئەوەی سەردانی لقەكانی كۆمیسیۆن بكەن لە یەكێك لە ناوەندەكاندا خۆیان تۆمار بكەن.
بۆچی گرنگە: پڕۆسەكە بۆ ماوەی 20 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تەنیا پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، وادەكە درێژ ناكرێتەوە، دەبێت دایكبووانی ساڵی 2006 لەو ماوەیەدا كارتی بایۆمەتری دەربهێنن، بۆ ئەوەی بتوانن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان بەشداری بكەن.
لێدوانە فەرمیەكان: خالید عەباس، بەرپرسی لقی دهۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تا ئێستا پێنج هەزار لە كۆی 30 هەزار دەنگدەری سنووری پارێزگاكە مامەڵەی كارتی بایۆمەتریان كردووە، ڕۆژانە زیاتر لە 500 كەس مامەڵەكانیان دەكەن.
ئەحمەد مازن، گوتەبێژی لقی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژرادنەكانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: ڕۆژانە 100 بۆ 700 كەس لە كاتژمێر هەشتی بەیانی تاوەكو سێـی دوانیوەڕۆ سەردانی لقەكەمان دەكەن، بەمەبەستی مامەڵەی دەرهێنانی كارتی بایۆمەتری.
ئاڤا نیوز زانیویەتی 75% ـی دەنگدەرانی پارێزگای سلێمانی مامەڵەكەیان كردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێویستە دەنگدەران ئەو سێ بەڵگەنامەیە لەگەڵ خۆیان ببەن، بۆ دەرهێنانی كارتی بایۆمەتری، كە پێكهاتوون لە:
1-كارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری (شارستانی و ڕەگەزنامە).
2-كۆبۆنی خۆراك.
3-بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن