
کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە شیکاگۆ دیموکراتەکان گەورەترین کۆنگرە بۆ دیارکردنی سەرۆک دەبەستن و نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستانیش ئامادە دەبێت.
وێنە گەورەکە: لە شیکاگۆ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، کۆنگرەی دیموکراتەکان بەڕێوەدەچێت و لە سەرجەم وڵاتانی جیهانەوە میوان بانگهێشتی ئەمریکا کراون، کاتژمێر 05:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی ئەمریکا کۆنگرەکە بە گوتارێکی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەستپێدەکات.
لێدوانی فەرمی: چنار سەعد عەبدوڵڵا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە نوێنەرایەتیی پارتی لە کۆنگرەکەدا بەشدارە، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەشداریکردنی کورد لە کۆنگرەی دیموکراتەکان لەپاڵ نوێنەری حیزب و کەسایەتییە سیاسییە ناودارەکانی جیهان زۆر گرنگە، بانگهێشتکردنمان بەڵگەیە بۆ بایەخدان بە دۆزی کورد، ئێمە ئێستا لەنێو بازنە سیاسییە جیهانییەکەین، ئەم هەلە بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکانیشمان دەقۆزینەوە.
زانیاریی زیاتر: چنار سەعد ڕاشیگەیاند: لە پەراوێزی کۆنگرەکەشدا ئێمە دیدارمان لەگەڵ سەرکردە سیاسییە بەشداربووەکانی جیهان دەبێت و هەلێکە بۆ ئەوەی گەنگەشەی دۆخی کورد لە ناوچەکە بکەین و لۆبی بۆ دۆزەکەمان بکەین، هاوکات لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکاش وەک دۆستێکی دێرینی کورد گفتوگۆمان دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: جگە لە نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەرێمی کوردستان نوێنەری هەریەک لە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و ڕەوتی هەڵوێستیش لە کۆنگرەکە بەشدارن .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






