گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هەندێک لە گەورە زاناکان وەک ئەلبێرت ئەنیشتاین و چارڵز داروین، ڕەفتاری سەیر و سەمەرەی وەک گۆشەگیری و کارکردن لە کاتژمێرەکانی درەنگانی شەودا پیشان دەدات.
وێنە گەورەكە: دەروونناسەکان چوار ڕەفتار و خوویان دەستنیشان کردووە کە پێیان وایە ئاماژەن بۆ زیرەکی.
زانیاریی زیاتر: چوار ڕەفتارەكە ئەمانەن:
یەكەم: قسەکردن لەگەڵ خۆت: ئەگەر لەگەڵ خۆت قسە بکەیت شێت نیت. لەوانەیە لە ڕاستیدا نیشانەیەک بێت بۆ ئەوەی تۆ لە کەسی ئاسایی زیرەکتریت، هەرچەندە ئەم ڕەفتارە تا ڕادەیەک ناعەقڵانییە، بەڵام کۆمەڵێک بەڵگەی گەشەسەندوو کۆکراونەتەوە کە سوودی مەعریفی بەرچاوی هەیە، لەوانە بەرزکردنەوەی بیرەوەری و متمانە و تەرکیز.
دووەم: مانەوە تا درەنگانی شەو:
توێژینەوەیەک کە لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا بڵاوکرایەوە، داتای 26 هەزار کەسی پێگەیشتوو شیکردەوە و دەرکەوت ئەوانەی درەنگانی شەو بێدار دەمێننەوە لە تاقیکردنەوەکانی مەعریفیدا نمرەی بەرچاویان بەرزترە لە چاو ئەوانەی زوو لە خەو هەڵدەستن.
سێیەم: زۆر پرسیار کردن:
ئەگەر بەردەوام پرسیار دەکەیت کە شتەکان چۆن کاردەکەن و لە کوێوە دێن و شێوازی کارکردنیان چۆنە و دەیان پرسیاری دیکەش کە دێنە مێشکت، ڕەنگە زۆر زیرەک بیت، خۆتێهەڵقوڵتێنەر بوونیش نیشانەیە بۆ ئەوەی مێشکت هەمیشە بەدوای تێگەیشتن لە جیهانی دەوروبەرتدا دەگەڕێت، ئەمەش بەو مانایەیە کە هەمیشە فێردەبیت و زانیاریی نوێ هەڵدەگریت.
چوارەم: زۆر خوێندنەوەی کتێب: خوێندنەوە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی سەرنجی دەروونی و خەیاڵ و توانای هاوسۆزیمان لەگەڵ ئەوانی دیكە، ئەو کەسانەی زۆر دەخوێننەوە بەردەوام ئاستی زیرەکییان باشتر دەبێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 6 تشرینی دووەم
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 1 تشرینی دووەم
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە




