
بازاڕی هەولێر - وێنە: ژینگەی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەهۆی قەرەباڵغی و زۆری ژمارەی سەردانیکەرانی، ژینگەپارێزانی هەولێر لە شەو و ڕۆژێکدا 10 جار ناو بازاڕی شاری هەولێر پاک دەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: بازاڕی شاری هەولێر بەیەکێک لە گەورەترین بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت و ڕۆژانە جگە لە هاونیشتمانیانی ناوخۆ، ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەماوەی 24 کاتژمێردا، 18 کاتژمێر ژینگەپارێزان سەرقاڵی پاککردنەوەی بازاڕی هەولێرن و پێشووتر لە شەو و ڕۆژێکدا نۆ جار پاک دەکرایەوە، بەڵام ئەمساڵ زیادمان کردووە و هەموو ڕۆژێک 10 جار زبڵ و خاشاک هەڵدەگیرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لەماوەی شەو و ڕۆژێکدا نزیکەی 50 تۆن زبڵ و خاشاک لەلایەن 55 ژینگەپارێزەوە بەتەنیا لەناو بازاڕی گشتی و بازاڕی شێخەڵا هەڵدەگیرێتەوە، هەموو بەیانییەکیش ناو بازاڕی شاری هەولێر دەشۆردرێت. ژیار جەلال وای گوت.
باکگراوند: لەشاری هەولێر ئەو زبڵ و خاشاکەی هەڵدەگیرێتەوە، دەبرێن بۆ زبڵخانەی کانی قرژاڵە کە ڕووبەرەکەی 300 دۆنمە و دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری هەولێر، لەوێ بەپرۆسەیەک ئەو زبڵە ژێر خاک دەنرێت و چارەسەر دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
جەعفەر ئیمینکی: دەبێ لایەنەکانی دیکە لە پارتییەوە فێری بانگەشە بن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: ڕێژەی بەشداریکردن زیاتر لە 55% بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
10 تشرینی دووەم

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
10 تشرینی دووەم

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
10 تشرینی دووەم

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
10 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
10 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 8 تشرینی دووەم
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت






