
دیمەنی زەوییەکە دوای پاککردنەوە لە مین
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە پارێزگای دهۆک ژمارەیەک مین و تەقەمەنییان لە گەلی باڵندە لە قەزای ئامێدی لەناوبرد.
وێنە گەورەكە: لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و ئاوەدان کردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان و پاراستنی سرووشت و ژینگەی كوردستان، حکومەتی هەرێمی كوردستان، لە کابینەی نۆیەم، کارێکی بەرچاوی بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوچانەی بە مین و تەقەمەنییەکان چێنراون، ئەنجام داوە.
لێدوانی فەرمی: شیلان سامر، بەڕێوەبەری گشتی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە پارێزگای دهۆک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-09-24، تیمەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ کاڤین گرووپ توانییان لە گەلی باڵندە، لە ناحیەی شێلادزێ لە قەزای ئامێدی شەش کێڵگەی مین لەناو ببەن کە ڕووبەرەکەی زیاتر لە 100 هەزار مەتر دووجایە.
شیلان سامر باس لەوەش دەکات، ئەو شوێنەی کە ئەمڕۆ کاریان تێدا کردووە، ڕێگایەکی ستراتیژی لێ دروست دەکرێت و تا دەگاتە دەڤەری نێروە و ڕێکان، هەروەها شوێنەکە دەکرێتە کۆڕنیشی گەشتیاری بۆ ناوچەکە.
زانیاریی زیاتر: بە گشتی لە پارێزگای دهۆک، 779 پارچە زەوی بە مین چێندراو هەن، تا ئێستا 382 ـیان پاک کراونەتەوە و لەڕێگەی پێنج تیم بەردەوام کار دەکرێت بۆ پاککردنەوەی ئەو زەوییانەی کە هێشتان پاک نەکراونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر دەزگای گشتیی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای کرد، لە ماوەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، زیاتر لە 11 ملیۆن و 373 هەزار و 50 مەتر دووجا زەویی هەرێمی كوردستانیان لە مین و تەقەمەنی پاككردووەتەوە، بە واتای پاككردنەوەی تێكڕای 52 كێڵگەی مین كە ئێستا ڕادەستی خاوەنەكانیان كراونەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت لە ئیدارەی سۆران دادەخرێت
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: ڕەنگە لەگەڵ سەرۆکی ڤەنزوێلا گفتوگۆ بکەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی نۆ دەدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان پیرۆز دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی كوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی دارایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دەدات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ئاسمان وزەی با دەگۆڕێت بۆ کارەبا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 16 تشرینی دووەم
پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت






