
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە میانی میوانداریکردنی ئەحمەد شەرع، هاوتا سوورییەکەی، لە ماڵی تورکیا لە نیویۆرک، جەختی لە "پێویستی پابەندبوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ڕێککەوتنی 10ـی ئادار لەگەڵ حکومەتی سووریا" کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک، ئەردۆغان و شەرع کۆبوونەتەوە، لە میانی دیدارەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و سووریا و پرسەکانی ناوچە تاوتوێ کراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ئەردۆغان خواستی خۆی بۆ هەڵگرتنی هەموو ئەو سزایانەی بەسەر سووریادا سەپێنراون بە زووترین کات دووپاتکردەوە، هەروەها تورکیا هەڵوێستێکی ئەرێنی بەرامبەر هەموو دەستپێشخەرییەک دەگرێتەبەر کە پاراستنی یەکپارچەیی خاک و سەروەریی سووریا لە پێشینە دادەنێت.
باکگراوند: لە 10ـی ئاداری 2025، ئەحمەد شەرع ڕێککەوتنێکی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە بۆ تێکەڵکردنی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئیدارەی دەوڵەتدا واژۆکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان






