
دیمەنی کارکردن لە دروست کردنی پردەکە
ئاڤا نیوز
پردێک بە درێژایی 450 مەتر بۆ بەستی شەرغە دروست دەکرێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوو کارەکانی دەست پێدەکات و لەماوەی ساڵ و نیوێکدا تەواو دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەستی شەرغە دەکەوێتە نێوان هەردوو ناحیەی سێگردکان و بێستانە، ساڵانە لە وەرزی زستان لەو بەستە کێشە بۆ هاتووچۆی دانیشتووانی ئەو سنوورە دروست دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار هونەر نووری، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی هەولێر بە ئاڤای گوت: پرۆژەی بەستی شەرغە دروست دەکرێت، پرۆژەکە ڕادەستی کۆمپانیا کراوە و ئێستا کۆمپانیای جێبەجێکار دەستی کردووە بە دروست کردنی کەمپ و ئامادەکاری بۆ جێبەجێ کردنی پرۆژەکە.
سەرەتا کار لەسەر ئەوە دەکەین پێش هاتنی زستان پایلەکان تەواو بکەین کە 15 مەتر دەکەونە ژێرزەوی، دواتریش ڕاگرەکان بە بەرزی حەوت مەتر دەکەونە سەر ئەو پایلانە.
زانیاریی زیاتر: پردەکە بەم شێوەیە دەبێت:
٠ درێژییەکەی 450 مەترە
٠ پانییەکەی 9 مەترە
٠ ڕێگایەکی حەوت مەتر پانی قیرتاوکراو
٠ لە هەر لایەکی پردەکە یەک مەتر بۆ هاتووچۆی پیادە و بەکارهێنانی ئاژەڵداران دروست دەکرێت.
بۆچی گرنگە: دروست کردنی ئەم پردە ئاسانکاری زۆر بۆ هاتووچۆی هاونیشتمانیانی هەردوو ناحیەی بێستانە و سێگردکان و گوندەکانی سنوورەکە دەکات، لەهەمان کاتیش ئاستەنگی هاتووچۆیان لە وەرزی زستان چارەسەر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە






