
دادڤان عیسمەت لەکاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ئێڤرێست
ئاڤا نیوز
دادڤان عیسمەت، گەنجێكی كوردی خەڵكی شاری زاخۆیە، دوو ملیۆن دۆلار خەرج دەکات بۆ ئەوەی بە ئاڵای كوردستانەوە بچێتە سەر مانگ.
وێنە گەورەكە: دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا بە ئاڵای كوردستان چووە ئێڤرێست، بەرزترین چیای جیهان، دادڤان عیسمەت كە گەنجێكی كوردی تەمەن 24 ساڵە، دەیەوێت ئەمجارە بە ئاڵای كوردستانەوە بچێتە سەر مانگ.
لێدوانی فەرمی: دادڤان بە ئاڤا نیوزی گوت: "چوونە سەر مانگ بە ئاڵای كوردستانەوە خەونی منداڵیمە، ڕێككەوتنم لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمریكی واژۆ كردووە بۆ ئەوەی بچمە بۆشایی ئاسمان و سەر مانگ".
لەلایەكی دیكەوە: عیسمەت گوللی، باوكی دادڤان بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەمەی دادڤان دەیكات خەباتە، باوك و باپیرانی ئێمەش خەباتیان كردووە بۆ ئەم ئاڵایە و كورد هەزاران شەهیدی لەو پێناوە داوە، ئێستاش گەنجێكی كورد ئاڵای كوردستان دەباتە سەر مانگ بۆ ئێمە جێگەی شانازییە و دەمانەوێت كورد و كوردستان زیاتر بە جیهان بناسێنین".
زانیاریی زیاتر: تێچووی چوونە سەر مانگ دوو ملیۆن دۆلارە و کۆمپانیایەکی ئەمریکی گەشتەکان ڕێکدەخات، بەهۆی ئەوەی لە جیهان چەندین كەس داوای ئەو گەشتە دەكەن، كۆمپانیاكە بە سەرە گەشتیاران دەبات، ساڵی داهاتووش سەرە بەر دادڤان دەکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






