
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامن، سەرووی 14 هەزار کامێرای زیرەک لە سەرجەم وێستگەکاندا دادەنرێن.
وێنە گەورەکە: قۆناغی یەکەمی ڕاهێنانی کارمەندانی کۆمیسیۆن دەستیپێکرد، لە قۆناغی دووەم کە 10-09-2024 دەکرێت، ڕاهێنان لەسەر چوار ئامێر دەکرێت کە یەکێکیان کامێرای زیرەکە و یەکەمین جارە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاقی دەکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێک لە ئامێرەکان پەیوەستە بە تۆماری پەنجەمۆر و داتا و زانیارییەکانی دەنگدەری لەسەر تۆمارکراون. ئامێرێکی دیکە پەیوەستە بە هەژمارکردنی دەنگی لایەنەکان و جیاکردنەوەی دەنگی بەربژێرەکان، جگە لەوەش ئامێرێک لەڕێگەی مانگی دەستکرد دەبەسرێتەوە بە ئۆفیسی سەرەکی لە بەغدا و ڕاستەوخۆ ئەنجامەکان دەنێرێت.
لێدوانی فەرمی: خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "بۆ هەر وێستگەیەک دوو کامێرای زیرەک دادەنرێت، کۆمەڵێک تایبەتمەندییان هەیە، کاتێک ناتوانێت ڤیدیۆ تۆماربکات ئاگادارت دەکاتەوە، کە شەحنی نەما ئاماژە بۆ بارگاویی کردنەوە دەکات".
زانیاریی زیاتر: 14 هەزار و 140 کامێرای زیرەک لە حەوت هەزار و 70 وێستگەی دەنگدانی گشتی و تایبەتدا دادەنرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






