
سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق وێنە: بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق چەند پەیامێکی نوێی ڕاگەیاند. لەبارەی هەڵبژاردن جەختیکردەوە نابێت دەستوەردانی تێدا بکرێت و هەوڵی دواخستنی بدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە دەیڤید برگەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق بەوەكالەت و شاندێكی یاوەری كرد، بارەگای بارزانی ڕایگەیاند: بیروڕایان لەبارەی دوایین پەرەسەندەكانی عێراق و ناوچەكە و هەڕەشەكانی تیرۆر و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاڵوگۆڕ كردووە.
لێدوانی فەرمی: لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە:
• پێویستە هەموو لایەک پابەندی دەستووربن و قەوارەی هەرێمی كوردستان و دامەزراوەكانی بپارێزرێن.
• نابێت بەشێوەیەكی نادەستووری دەست لە پرۆسەی یاسادانانی هەرێمی کوردستان وەربدرێت.
• پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بکرێت، نابێت كۆسپی بۆ دروست بكرێت و هەوڵ بۆ دواخستنی بدرێت.
•پێكهاتەی سوننە بە لێكتێگەیشتن لەنێوان خۆیاندا لەسەر كاندیدێک ڕێک بكەون و هەموو لایەكیش بۆ سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هاوكاربن.
بابەتی ستراتیژی: ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر پرسی دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق باس دەکرێت، لەمبارەیەوە سەرۆک بارزانی ئەمانەی گوت:
• ئەم بابەتە ئەم بابەتە ئەركی پەرلەمان نییە، پرسێكی نیشتیمانییە و پەیوەست نییە تەنیا بە پێكهاتەیەكی دیاریكراو، دەبێت حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان بە گفتوگۆ بگەنە ڕێككەوتن و ئەنجام.
• دەبێت هەموو پێكهاتەكانی عێراق ئەو ڕاستییە بزانن كە هێشتا هەڕەشەی تیرۆر و مەترسیی سەرهەڵدانەوەی هەر بەرقەرارە.
• دەبێ بەرژەوەندی و سەقامگیری و ئاسایشی هەموو شوێن و پێكهاتەكانی عێراق لەبەرچاو بگیرێت.
• هەموو لایەک باش دەزانن ئەگەر ئەمریکا ڕژێمی پێشووی نەڕووخاندبا و یارمەتیی عێراقییەکانی لە پرۆسەی ئازادیی عێراق نەدابا، ئەوانەی ئێستا لە عێراق دەسەڵاتدارن هەرگیز نەیاندەتوانی حوکمی عێراق بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە





