ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، هاتنی هێزەکەی حەشدی شەعبی بۆ سنووری گەرمیان بەبێ ئاگاداری هێزە فەرمییەکانی ناوچەکە بووە و دەبێت بکشێنەوە.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی هەڵیانكوتایە سەر بیرە نەوتی چاڵاو خالید لە ناحیەی کوڵەجۆی سنووری گەرمیان و دەستیان بەسەردا گرت، ئێستاش سەرقاڵی لێدانی سەنگەرن لە زنجیرە شاخەکانی ناوچەکە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی ڕایگەیاند: "هاتنی هێزێکی حەشدی شەعبی بۆ سنووری گەرمیان و کێڵگەی چاڵاو خالید بەزاندنی سنوورە و بێ ئاگاداری هێزە فەرمییەکانی ناوچەکە بووە، بەهیچ شێوەیەک ڕێگانادرێت لە ناوچەکەدا بمێنێتەوە".
زانیاریی زیاتر: بەرپرسەکەی یەکێتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات داوایان لە حکومەتی فیدڕاڵ کردووە دەستبەجێ و ڕاستەوخۆ پاشەکشە بە هێزەکە بکرێت و ئەو پێشێلکارییە مایەی قبووڵکردن نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسێکی حەشدی شەعبی بە هێزەکانی پێشمەرگەی گوتووە ئەوان بە ئاگاداری بافڵ تاڵەبانی هاتوونەتە ناوچەکە بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دژ بە داعش.
نوێ دەکرێتەوە...
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانبەرانى كەسوکاری شەهید دهكات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت